بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەپێی ئەنجامی پشكینیەكانیان جگە لەكۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاو دیاریکراوە.
ئەمڕۆ شەممە، د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" ئێستا لەقۆناغی مەترسیداین و بەپێی ئەنجامی پشكینیەكانیان جگە لەكۆرۆنا كۆنەكە سێ جۆری تری كۆرۆنای گۆڕاومان دیاریكردوە".
باسیلەوەشکردووە:"حكومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە وەك وڵاتان رێكاری زانستی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرێتەبەر، زۆر شوێنیش بەهێندەی خوێندنگەكان گرنگ نین و كراونەتەوە كە چی خوێندنگەكان تاكو ئێستا داخراون".
ئاماژەیبەوەشداوە:"دوای ئەوەی ژمارەیەك كیتی تایبەت بە پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاومان هێناوەو پشكنینمان كردووە، توانیمان سێ جۆری ڤایرۆسی گۆڕاو و جۆرە كۆنەكە دەستنیشان بكەین لەنێوان ئەو كەسانەی پشكنینەكەمان بۆ ئەنجامداون".