پارێزگار و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لێدوانی جیاواز لەبارەی مەترسییەکانی کۆرۆناوە دەدەن

کوردستان 27/03/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ هەریەکە لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی لێدوانی جیاواز و دژبەیەکیان لە بارەی دۆخی کۆرۆنا و مەترسییەکانی دا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئازار، د. سەباح هەورمی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" لە ئێستادا لە قۆناغی مەترسیداین و حکومەتی هەرێمیش نەیتوانیوە رێکاری زانستی دژ بە ڤایرۆسەکە بگرێتە بەر".
هاوکات، هەر ئەمڕۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" جێی دڵخۆشییە دۆخی کۆرۆنا لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و لە دوو رۆژی رابردوودا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسەکە تۆمار نەکراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا