باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە، ئەمریکا ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ دانوستان لەگەڵ فەڵەستین.
لیندا تۆماس، باڵییۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاندووە:" ئیدارەی نوێی ئەمریکا ئامادەیی تەواوی تێدایە بۆ دانوستان لەگەڵ فەڵەستین و چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ ئیسرائیل".
ئەوەشی راگەیاندووە:" جۆ بایدن بەرنامەیەکی باش دادەڕێژێت بۆ هاوکاریکردن و گەشە پێدانی گەلی فەلەستین".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوان ئەمریکاو فەڵەستین لەسەردەمی دۆنالد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکاوە پچڕاوە.