نوێترین ئاماری کۆرۆنا بڵاوکرایەوە
وەزارەتی تەندروستی نوێترین ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، توشبوون بەراورد بە دوێنێ کەمیکردووە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئازار، وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە:" لەماوەی ٢٤کاتژمێری رابردوودا ٤١٧ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە".
ئاشکراشیکرد:" پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠٧ کەسیش چاکبوونەتەوە".