پەرلەمانتارێک: پەسەندکردنی بودجەی ئەمساڵی عێراق بە پرسی هەڵبژاردنەوە بەستراوەتەوە

عێراق 27/03/2021

Alternate Text

ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، بەشێک لە لایەنەکانی عێراق بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەنگی زیاتر بەدەستبهێنن، ئاستەنگیان خستووەتە بەردەم پەسەندکردنی بودجە و داوای زیادکردنی بودجەی پارێزگاکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١، دانا جەزا، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق پەسەندکردنی بودجە دواخراوە و لایەنە شیعە و سونەکان پرسی پەسەندکردنی بودجەیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن قۆستووەتەوە".

ناوبراو راشیگەیاند:" هەر لایەنە و دەیەوێت پارەی زیاتر بۆ پارێزگاکانی خۆی تەرخان بکات، بۆ ئەوەی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردن بەدەستبهێنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد:" هۆکارێکی دیکەی دواخستنی پەسەندکردنی بودجە ململانێی نێوان لایەنە شیعەکان خۆیانە، بەشێکیان دژی حکومەتەکەی مستەفا کازمین و نایانەوێت ئەم کابینە حکومییە سەربکەوێت و ئەو بودجەیە بخرێتە بەردەستی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا