کەتایون ریاحی، خانمە ئەکتەری ئێرانی کە لە کوردستان
وڵاتانی عەرەبی بە ناوی "زولەیخا" ناسراوە، چەند وێنەیەکی خۆی و گوڕەکەی
بڵاوکردەوە و تێیدا بە تەواوی شێوازی روخساری گۆڕاوە.
کەتایون کە لە زنجیرە درامای "یوسفی پەیامبەر"
بەرجەستەی رۆڵی "زولەیخا"ی دەکرد و بەهۆی جوانییەکەیەوە ناوبانگێکی زۆری
پەیداکرد، ئێستا لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدایە و پاش بەشداریکردنی لە نزیکەی ٢٠ فیلمی
سینەمایی و دراما، یەکجار خەڵاتی باشترین ئەکتەری لەسەر ئاستی ئێران بەدەستهێناوە.
کەتایون تاوەکو ئێستا دوو جار هاوسەرگیریکردووە و خاوەنی
کوڕێکە.