کۆمپانیای بەرهەمهێنەری یاری پەپجی چینی ئاشکرایکرد، ژمارەی دابەزاندنی یارییەکە لە دەرەوەی وڵاتی چین یەک ملیار جاری تێپەڕاند.
کۆمپانیای "تنسنت"ی تەکنەلۆژی چینی کە یاری پەپجی بەرهەمهێناوە، رایگەیاند:" تاوەکو ئێستا ژمارەی دابەزاندنی یاری پەپجی لە مۆبایلەکان لە دەرەوەی وڵاتی چین یەک ملیار جاری تێپەڕاند و بەوەش بووە بە یەکێک لە سەرکەوتووترین یارییەکان لەسەر ئاستی جیهان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" قەبارەی نوێکردنەوەی یاری پەپجی لە ئامێرەکانی ئاندرۆید ١.٨ گێگابایتی تێپەڕاندووە، لە ئامێرەکانی ئایفۆنیش گەیشتووەتە ٢.١٧ گیگابایت".
"پەپجی مۆبایل" یەکێکە لە یارییەکانی " پلەیەر ئاند نۆنز باتڵگراوند" کە تێیدا ژمارەیەک یاریزان لە نێوان خۆیاندا شەڕ دەکەن و ئەو کەسەی لە کۆتاییا بە زیندوویەتی دەمێنێتەوە براوەی یارییەکە دەبێت.