دوای ئەوەی لە چەند پەیج و ئەکانتێکی تۆڕ کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی چەند قسەیەک بڵاوبووەوە، نابراو سەرلەبەری قسەکانی رەتکردەوە.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١، ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دهۆک لەبارەی چەند قسەیەک کە چەند پەیج و ئەکاونتێک بە ناوی ئەوەوە کردوویانە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی روونکردنەوەی ئاراس محەمەد ئاغا:
رونکردنەوەیەک لە نوسینگەی راگەیاندنی ئاراس محمد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆک .
وەک ھەمیشە کۆمەلێک پەیجی سێبەر ھەلستاون بە دروستکردنی ھەوالی ناراست بە ناوی ھەڤال ئاراس محمد ئاغا کە باسی برای بەرێزمان کاک قوباد تالەبانی جێگری سەرۆک وەزیران کە نە لە دوور و نەلە نزیک ئاگاداری ئەم جۆرە لێدوانانە نیە دوورە لە راستی ، و ھەرکاتێک لێداونێک شتیک ھەبیت ئەوا لە پەیجی رەسمی ھەڤال ئاراس محمد ئاغا بەلاودەکرێتەوە. بۆیەش ئەم جۆرە کارانە ھەمیشە دووبارە دەبێتەوە ، ئامانج لێوە شێواندنی و چاواشەکردنی خەلکە . کۆمەلێک پەیجن کەس نازانێت کی خاوەنیەتی ، ئێمە لە نوسینگەی ھەڤال ئاراس محمد ئاغا بە توندی ئێدانەی ئەم کارانە دەکەین و بە دلنیایەوە دووبارە کردنەوەی ئەم کارانە سکالای یاسایی تۆمار دەکەین لە دژیاندا.