Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، ژنێکی تەمەن ٢٥ ساڵان لەلایەن براکەیەوە کوژرا و تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەستگیرنەکراوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە:" ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندی چەوری سەر بە ناحیەی نەوجول لە قەزای کفری، گەنجێک خوشکێکی خۆی بەناوی (ه. م) کوشت کە لەدایکبووی ١٩٩٦ە و دایکی دوو منداڵە".

ئاماژە بەوەشکراوە:" لەئێستادا تەرمی کوژراوەکە رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو:" تاوەکو ئێستا تۆمەتبارەکە دەسگیرنەکراوە و بەپێی مادەی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە ".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP