کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆتاییهات و لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە بڕیاردرا.
ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١، دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دواتریش لیژنەی دارایی کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا کە ئەونیش کەمێک پێش ئێستا تەواو بوو.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC لە کۆبوونەوەی لیژنەی داراییدا بڕیاردراوە سبەی یەکشەممە ٢٨ی ئازار، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بەڕێوەبچێت کە پشکی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
پێشتریش هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاندبوو کە لە کۆبوونەوەکەی لیژنەی داراییدا تاوتوێی ماددەی ١١ی بودجە دەکرێت، وا بڕیاریشە سبەی دەنگدان لەسەر یاسای بودجە بدرێت و پەیوەست بە هەرێمیش وا بڕیارە رێکەوتنەکەی ١٤ی ئازار وەکو خۆی بمێنێتەوە، زانیارییەکان ئاشکراشیدەکەن کە دەکەن کە گۆڕانکاری لە رێکەوتنەکەدا نەکراوە.