جیڕاڕد پیکێ، ئەستێرەی تۆپی پێی ئیسپانی لە گەرتەیەکی
ڤیدیۆییدا لەگەڵ چەند کەسێکی دیکە لە ئێوارە خوانێک لە وڵاتی ئیمارات دەرکەوێت.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان
بڵاوبووەتەوە، تێیدا پیکێ لەکاتی نانخواردندا لەسەر زەوی دانیشتووە و لە وەڵامی وێنەگرەکەدا دەڵێت " خوانەکە زۆر نایابە".
بە گوێرەی چەند چالاکوانێک لە تویتەر خوانەکە لەسەر ئەرکی
راشد ئەلڕوبەیعی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیمارات رێکخرابوو.