هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری دەداتە خاوەنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان

کوردستان 27/03/2021

Alternate Text

هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:" پشکنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێ سەرەتان بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژ دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند:" خاوەنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بێ تابلۆکان و هەڵگرانی تابلۆی ئەوروپی و مەنەفێست ئاگادار دەکەینەوە کەوا بڕیاری پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان درێژکرایەوە بۆ ٥ ڕۆژی دیکە واتا تاوەکو ١/٤/٢٠٢١.


ئاماژە بەوەشدراوە" دەتوانن لەو ماوەیە سەردانی سەنتەری پشکنین بکەن لەبارەگای هاتووچۆی هەولێر رۆژانە لەکاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆ تاکو ٦ی ئێوارە".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر هۆشداریشی دایە هاوڵاتیان" هەر کەسێک دوابکەوێت و سەردانی بنکەی پشکنین نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر بڕیارێک کە لە داهاتوو بدرێت سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

رێگەی کۆیە – دوکان داخرا

کوردستان 59 خولەک پێش ئێستا

تیکتۆک ئەمەشی زیادکرد

هەمەرەنگ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا