پسپۆڕانی بواری تەندروسی ئاشکرای دەکەن، باشترین رێژە بۆ
دابەزاندنی کێش ٠.٥ تا ١.٠ کیلۆگرامە لە هەفتەیەکدا.
گۆڤاری "EXPREES"ی
تایبەت بە بواری تەندروستی بڵاویکردووەتەوە:" زانایان ئامۆژگاری ئەو کەسانە
دەکەن کە دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن لەو خواردنانە دووربکەونەوە کە رێژەی کالۆری
زۆری تێدایە و بەردەوام وەرزش بکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە:" ئەو کەسانەی دەیانەوێت بە ماوەیەکی کەم
رێژەیەکی زۆر لە کێشان داببەزێنن دەتوانن ئەو کارە بکەن، بەڵام لە داهاتوودا
دەگەڕێنەوە سەر کێشی خۆیان".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" دابەزاندنی کێش لە ماوەیەکی
کەمدا کۆمەڵێک کێشەی تەندروستی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".