Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئاستەنگی بەردەم رێککەوتنی شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان لابرا

عێراق

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

 ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی دارایی پرسی پشکی کورد لە پرۆژەیاسای بودجە تاوتوێکرا و بڕیاردا پشت بە دوایین رێککەوتنی نێوان شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان ببەسترێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١، شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" بڕیارە کاتژمێر ٣:٠٠ ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی دارایی بڕیاردا سەبارەت بە چۆنییەتی رادەستکردنی داهات پشت بە دوایین رێککەوتنی نێوان شاندی هەرێم و لایەنە شیعەکان ببەسترێت".

ناوبراو راشیگەیاند:" کۆبوونەوەی دوێنێی لیژنەی دارایی لەگەڵ وەزیرەکانی حکومەت ئەرێنی بوو، بەڵام هەندێک بابەت ماوە و پێویستە یەکلایی بکرێنەوە، بە تایبەت پرسی قەرزەکانی سەر حکومەت ".

بە گوێرەی دوایین رێککەوتنی نێوان شاندی دانوستاندکاری هەرێم لە بەغدا و لایەنە شیعەکانی پەرلەمان، حکومەتی هەرێم لەبەرامبەر وەرگرتنی شایستە داراییەکانی، رۆژانە بەهای ٤٦٠ هەزار بەرمیل نەوت بە نرخی سۆمۆ و نیوی داهاتە نانەوتییەکانی رادەستی حکومەتی فیدڕاڵ دەکاتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP