Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگایەکی داخست

کوردستان

پێش 1 هەفتە

Alternate Text

قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایکرد، بەهۆی پابه‌ندنه‌بوون بە مەرج و رێنماییەکانی كاركردن و هه‌بوونی پێداویستی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوو، ئارایشگای كۆدا داخرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" لەئەنجامی پابەندنەبوونی بە مەرج و رێنماییەکانی كاركردن، هه‌بوونی پێداویستییه‌كانی جوانكاری ماوه‌به‌سه‌رچوو و به‌كارهێنانی بۆ كڕیاره‌كان و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئامێری تاتۆ له‌ شوێنه‌كه‌یدا، ئارایشتگای كۆدا لەلایەن لیژنەکانی قائیمقامیەتەوە داخرا".

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە:" ئارێشتگاکە مۆڵەتی کارکردنی نەبووە و ئه‌و كه‌سانه‌شی تاتۆ بۆ هاوڵاتیان دروست ده‌كه‌ن، پێویسته‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه‌ مۆڵه‌تی كاركردنیان پێدرابێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ رووبه‌ڕووی رێکكاری‌ یاسایی ده‌كرێنه‌وه ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگای كۆدا داده‌خرێت و خاوەنەکه‌شی رووبەرووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP