هونەرمەندی ناسراوی کورد، نەڤید زەردی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
بەگوێرەی هەواڵێک کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوکراوەتەوە:" نەڤید زەردی ماوەی چەند رۆژێکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".
هەر بە گوێرەی هەواڵەکە:" ناوبراو دۆخی تەندروستی ناجێگیرە و لەبەشی چاودێری چڕە".
سەنا بەرزنجی هاوڕێ و یەكێک لەو خانمە گۆرانیبێژانەی کە کاری لەگەڵ نەڤید کردووە، وێنەیەکی هاوبەشی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:"برا جوانەکەم بە هیوای زوو چاکبوونەوەت".