توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی سەلماندوویەتی، منداڵ لەبارچوون ژنان زیاتر توشی مردنی پێشوەختە دەکاتەوە.
گۆڤاری The BMJی ئەمریکی دەقی توێژینەوەیەکی زانستی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە:" لەبارچوونی منداڵ ئەگەری مردنی پێشوەختەی ژنان بە رێژەی ١٩٪ بەرزدەکاتەوە".
توێژەران باسیانلەوەکردووە:" دەکرێت پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان لەبارچوونی منداڵ و بوونی مەترسی لەسەر تەندروستی ژن ببیندرێت".
بەشێکی زۆری ئەو ژنانەی کە توشی لەباوچوونی منداڵ بوونەتەوە، بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ گیانیان لەدەستداوە.