هەوڵێکی هێرشکردنەسەر دادگای کەرکوک پوچەڵکرایەوە

کوردستان 28/03/2021

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، هەوڵێکی تیرۆرستی بۆ هێرشکردنەسەر دادگای کەرکوکیان پوچەڵکردووەتەوە و یەکێک لە پلانداڕێژەرانی هێرشەکە دەستگیراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند:" ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆستی داعش لەلایەن مەفرەزەکانی هەواڵگرییەوە بە پێی ماددەی ٤ی تیرۆر لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە، لە کاتی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا دانی بەوەداناوە کە ئەندامی داعشە و پلانی هێرشکردنەسەر دادگای تاوانەکانی کەرکوکیان هەبووە".

ئاماژە بەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە بە فەرمانی دادوەر راگیراوە و رووبەڕووی سەرجەم رێککارە یاساییەکان دەکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا