پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بە
پێی ماددەی ٧ی توندوتیژی خێزانی فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، لەوکاتی
دەستگیرکردنیشدا دەستبەسەر سێ پارچە ماددەی هۆشبەر گیرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
هەولێر بڵاویکردووەتەوە:" تۆمەتبارێك بە ناوی (ع.ز.ع) دەستگیرکراوە، كە بەپێی ماددەی 7ی یاسای
توندوتیژیی خێزانی فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا
دەستبەسەر 3 پارچە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆیین)دا گیرا.
ئاماژە بەوەشکراوە:" دۆسیەیەكی
دیكەی سەربەخۆی بەپێی ماددەی 14ی تایبەت بە نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە یاسای
سزادانی عێراقی بۆ كرایەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" لەکاتی
لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکانیدا ناوە و لە ئێستادا بە بڕیاری
دادوەری لێكۆڵینەوە بەندرکراوە و رووبەڕووی سەرجەم رێککارە یاساییەکان دەکرێتەوە
".