کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا
گەرچی بڕیار بوو دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢١ بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان:" بڕیاردراوە لە کاتژمێر ٧ی سەر لەئێوارە کۆبوونەوەکە دەستپێبکات".
لەئێستادا سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق و وەفدی هەرێم و سەرۆکی فراکسیۆنەکان لەکۆبوونەوەدان بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی خاڵە ناکۆکەکانی ناو پرۆژە یاساکە.