رۆژنامەیەکی ئەمریکی ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان ئێران و چین ئاشکرادەکات

جیهان 28/03/2021

Alternate Text

هەرچەندە تاوەکو ئێستا بەفەرمی ناوەڕۆکی رێککەوتنی نێوان ئێران و چین ئاشکرانەکراوە، بەڵام رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، رێککەوتنەکە دەبێتە هۆی زۆربوونی هەژموونی چین لە ناوچەکە و کەمکردنەوەی رۆڵی ئەمریکا بۆ گەمارۆخستنەسەر ئێران.

رۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"ی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە:" بە گوێرەی رێککەوتنەکە چین ٤٠٠ ملیار دۆلار لە بوارە جیاجاکانی وەک بانکی، پەیوەندیکردن، بەندەر، هێڵی ئاسنی، تەکنەلۆژیا و تەندروستی وەربەهێنان دەکات، لەبەرمبەردا چین پێداویستییەکانی بە نرخێکی زۆر کەم لە نەوتی ئێران وەردەگرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە:" هەردوولا لەسەر هاوئاهەنگی سەربازی وەک راهێنان و توێژینەوەی هاوبەش، پێشخستنی بواری دروستکردنی چەک و گۆڕینەوەی زانیاری هەواڵگری رێککەوتوون".




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا