حكومەتی هەرێم پێداچوونەوە بەدۆسیەی فەرمانبەراندا دەكات

کوردستان 28/03/2021

Alternate Text

 هەرچەندە بڕیار بوو لەم مانگە حكومەتی هەرێم راپۆرتێك لەبارەی چاكسازی  پێشكەشی پەرلەمانی كوردستان بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا راپۆرتەکە تەواو نەكراوە.

حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكی لە ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی پاتی راگەیاندووە:"حكومەتی ھەرێم بڕیاری داوە ھەر سێ مانگ جارێك راپۆرتێك لەبارەی یاسای چاكسازییەوە رەوانەی پەرلەمان بكات، كە بڕیار بوو ئەم مانگە رەوانە بكرێت، بەڵام بە ھۆی بۆنەكانی نەورۆز و هەروەها بەو پێیەی بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران، ئەندامی شاندی دانوستانكارە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا، ئەمانە بوونەتە ھۆی دواكەوتنی رەوانەكردنی ڕاپۆرتی دووەم لەبارەی یاسای چاكسازییەوە".

باسیلەوەشكردووە:" پێداچوونەوە بە دۆسیەی فەرمانبەران لە قۆناغی كۆتاییدایە، كە ملیۆنێك و ٢٥٠ هەزار فەرمانبەرمان ھەیە و ٨٠٠ھەزاریان فەرمانبەرن و ئەوانەی دیكە خانەنشین و بەڕێوەبەرە گشتییەكانن لەگەڵ هەموو ئەوانەی مووچەخۆرن و سەرجەم سێكتەرەكانی دیكەش، كە ھەمووی كاری زۆر باشی تێدا كراوە، بۆیە ئەوەیان ھەموو رێك دەخرێتەوە و پێداچوونەوەی تەواوی پێدا دەكرێت و تەنھا ئەوانە دەمێننەوە كە شایستەن بۆ ئەوەی مووچە وەربگرن".

ئاماژەی بەوەشكردووە:"راپۆرتەكە لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەم زووانەش رەوانەی پەرلەمان دەكرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا