سەردانیکردنی بەندکراوان راگیرا

کوردستان 28/03/2021

Alternate Text

لەسنووری قەزای سۆران بەهۆی مەترسییەکانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەردانیکردنی بەندکراوان لە بەشی گرتن و گواستنەوەی سۆران راگیرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٨ی ئازار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە:"لـەبـەر بـەرژەوەنــدی گشـتی و ســەلامەتی راگیراوان داوكاریـن لــەخەڵـكــی  ســۆران و دەوروبـەری ئـەوانـەی كــە خـزم و كـەس وكــاریــان بـەنــدكــراوە لـەبـەشــی پــۆلیسـی گــرتن و گـواستـنەوەی  ســۆران ســەردانـیان نـەكــەن، ســەردانـی كـردنی بـەنـدكـراوان بـەشــێوەی كـاتـی راگـیراوە".

 ئەمە لەکاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی رۆژانە هۆشداری لەبەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا