راوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر نرخی نەوتی خاو بگاتە ٧٠ دۆلار ئەوا قەرز ناکرێت.
لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشیەیتد پرێس، مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری ئابوری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" پێویستە سندوقێکی سەقامگیری بودجە هەبێت، وەک سندوقی سیادی کە ئەویش پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی روودانی ئەگەرەکانی هەڵئاوسان یاخود دابزینی داهات".
وتیشی:" دەبێت نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە ٧٠ دۆلار دانەبزێت تا بودجەیەکی هاوسەنگ بۆ ساڵی ٢٠٢١ بەردەستبێت و هەروا تا عێراقیش قەرز نەکات".