بەڕێوەبەرێکی پێشوو بە سێ ساڵ زیندانی سزا درا

عێراق 28/03/2021

Alternate Text

دەستەی دەستپاکی رایگەیاند، بەڕێوەبەرێکی پێشوی شارەوانی پارێزگای واست بە سێ ساڵ زیندانی و پێبژاردنی زیاتر لە ٦ ملیار دینار سزا بدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ئازار، فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بە دەستەی دەستپاکی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند:" بەڕێوەبەری پێشوی شارەوانی پارێزگای واست بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لەلایەن دادگای دەستپاکی بە سێ ساڵ زیندانیکردن سزادراوە".

ئەوشهاتووە:" لە ماوەی بەڕێوەبردنی پۆستەکەیدا، ئەو بەڕێوەبەرە بە بڕی شەس ملیار و ٢٠٠ ملیۆن دینار سامانی بەفێڕۆداوە و بەپێی بڕیاری دادگا ناچاردەکرێت بە هەمان بڕ پێبژاردنی پێبکرێت".

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا