ناسر هەرکی رایگەیاند، شاندی هەرێمی کوردستان
هەموو هەوڵێکی خۆی داوە بۆ بەدەستهێنانی مافی مووچە خۆران.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ئازار، ناسر هەرکی،
ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" ئەم جارە شاندی هەرێم لە بەغداد هەموو هەوڵێکی خۆیداوە
بۆ بەدەستهێنانی مافی مووچە خۆران و کاری گەورەیان کردووە".
ئەوەشی راگەیاند:" بەشێک لە لایەنە شیعەکان
بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بە تووندی رووبەڕووی کورد دەبنەوە و وەک جۆرێک لە بیانوگرتن
رێگرن لەبەردەم تێپەڕاندنی بودجەدا".