لە شارێکی کوردستان سبەی پشووی فەرمیە

کوردستان 28/03/2021

Alternate Text

قائیمقامیەتی خانەقین رایگەیاند، بەهۆی یادی ئیمام مەهدی و زیارەتی شەعبانییە، سبەی لە شارەکەدا پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٧ی ئازاری ٢٠٢١، قائیمقامیەتی خانەقین لە راگەیاندنێکدا رایگەیاند:" لەسەر بڕیاری پارێزگای دیالە و بەبۆنەی بە یادی ئیمام مەهدی و زیارەتی شەعبانییە، سبەی لە دامودەزگا و فەرمانگە حکومیەکانی شارەکە پشووی فەرمییە".
لە راگەیاندنەکەشدا هاتووە" بڕیارەکە ناوەندەکانی خوێندن ناگرێتەوە و تەنها بۆ دامودەزگا و فەرمانگەکانە".
یادی ئیمام مەهدی ساڵانە لەلایەن شیعەکانی جیهان و بە تایبەتی عێراق یاد دەکرێتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە یادی لە دایکبوونی ئیمام مەهدی کە یەکێکە لە ١٢ ئیمامەکەی شیعە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا