لە کۆبوونەوەی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرقدا، گفتوگۆ لەسەر نرخی دۆلا و ئەگەرەکانی دابەزاندنی دەکرێت.
رۆژنامەی سەباحی عێراقی لە هەواڵێکدا بڵاویکردووەتەوە:" لەم کاتەدا لە ئەنجومەنی نوێنەران فراکسیۆنەکان لەبارەی نرخی دۆلار گفتوگۆ دەکەن، و ئەگەری دابەزاندنی نرخی دۆلار بە دیناریش یەکێک دەبێت لە پرسەکان".
ئەوەش هاتووە:" لە گفتۆگۆکاندا تاوتوێی دابەزاندنی نرخی دۆلار دەکرێت، لەو بارەیەشەوە بڕیارێکی پەیوەست بەو بابەتەوە دەدرێت، ئەویش بە میکانیزمی پێویست".