گەرمیان.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا پیاوێکی تەمەن ٧١ ساڵ بووە قوربانی

کوردستان 28/03/2021

Alternate Text

هاتوچۆی گەرمیان راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە پیاوێکی تەمەن ٧١ ساڵ بووە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند:" ئێوارەی ئەمڕۆ (یەکشەممە) کاتژمێر ٦:٠٠ لەناحیەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری لانسەر هاوڵاتیەک دەشێلێت و برینداردەبێت، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیان لەدەست دەدات".

ئەوەش هاتووە:" ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە، ناوی (م، ا ،ع)ە، لەدایکبووی ساڵی (١٩٥٠)ەو، دانیشتوی ناحیەی ڕزگاریە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەبەوەشدراوە:" لەئێستادا لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتوچۆی ناحیەی ڕزگاریەوە دەستیپێکردوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر دەست بەسەرکراوە".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا