بی ئێم سی دواین زانیارییەکانی پەیوەست بە بودجە ئاشکرا دەکات
BMC بە شێوەیەکی بەردەوام و راستەوخۆ لە زاری پەرلەمانتارانی کوردەوە لە بەغداد
زانیارییەکانی ناو پەرلەمان و پەیوەست بە بودجە ئاشکرا دەکات.
ئەمشەو یەکشەممە ٢٨ی ئازار، هەرێم کەمال،
ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" تێپەڕاندنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و دابینکردنی شایستە
داراییەکانی هەرێم لەلایەن بەغداوە دەبێتە خاڵێکی گرنگ بۆ باشکردنی ژیانی مووچە
خۆران".
ئەوەشی راگەیاند:" لە ئێستادا لایەنە
شیعەکان کێشەیان هەیە و هەندێکیان داوای دابەزاندنی بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر
دیناری عێراقی دەکەن و رێگرن لە خستنە دەنگدانی پڕۆژەکە".