وا بڕیاربوو ئەمشەو لە کاتژمێر ١٠ کۆبوونەوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوە بچێت بەڵام دواخرا.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخراوە بۆ کاتژمێر ١:٠٠.
وتیشی کە پشکی هەرێم کێشەی درووستنەکردووە بۆ دواخستنی کۆبوونەوەکە.
پێشتریش کاوە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە BMC راگەیاند:" بەشێک لە لایەنە شیعەکان پێیان وایە گەر بودجە تێبپەڕێت دەنگدانی پێشوەخت دەکرێت و رێگرن لە خستنە دەنگدانی پڕۆژە یاساکە، پێناچێت ئەم شەو پڕۆژەکە تێبپەڕێت".