سەرۆکی پەرلەمان باڵەخانەی پەرلەمانی بەجێهێشت

عێراق 28/03/2021

Alternate Text

وا بڕیاربوو کاتژمێر ١:٠٠ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامبدرێت، بەڵام سەرۆکی پەرلەمان باڵەخانەی پەرلەمانی بەجێهێشت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کەمێک پێش ئێستا باڵەخانەی پەرلەمانی بەجێهێشت، لە کاتێکدا وا بڕیاربوو ئەمشەو دوای نزیکەی کاتژمێرێک واتە لە کاتژمێر ١:٠٠دا کۆبوونەوەی پەرلەمان بە ئامادەبوونی هەموو فراکسیۆنەکان بەڕێوەبچیت بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە و پەسەندکردنی".

لە کاتی بەجێهێشتنی باڵەخانەی پەرلەماندا، محەمەد حەلبوسی بە رۆنامەوانانی راگەیاندوە کە ئەمشەو کۆبوونەوە ئەنجامنادرێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا