دەوڵەتی قانون بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی کرد

عێراق 29/03/2021

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، فراکسیۆنی دەوڵەتی قانون بە هۆی نارەزایەتییەوە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان راگەیاند.

دانا جەزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" فراکسیۆنی دەوڵەتی قانون داوای دابەزاندنی بەهای دۆلاریان بە دیناری عێراقی کردووە و بەو هۆیەشەوە بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانیان بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە راگەیاندووە".

ئەوەشی راگەیاند:" لە ئێستادا تەنها ٦٠ پەرلەمانتار لە پەرلەمانی عێراق ماون لە کاتێکدا دەبێت ١٦٠ پەرلەمانتار ئامادەبن و بەو شێوەیەش ژمارەی پێویست لە پەرلەمانتاران بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئەمشەو نییە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا