وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەدات

کوردستان 29/03/2021

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی داوا لە هاوڵاتیان دەکات گەر نیشانەیەکیان هەبوو یان بەرکەوتەی توشبووانی کۆرۆنا بوون، بە زووترین کات پشکنین ئەنجامبدەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئازار، وەزارەتی تەندروستی ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردووەەتەوە و تێیدا هاتووە:"ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆڕۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بکە".

باسیلەوەشکردووە:"پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆڕۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشیەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا