بریکاری وەزارەتی تەندروستی رایدەگەیەنێت، ئەگەر دۆخی کۆرۆنا بەم شێوەیە بڕوات لێدانی زەنگی مەترسیدار زۆر نزیکە.
د.رەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:"ئەو ڕێژانەی کەبڵاودەکرێتەوە هەر ئەوە نییە ئەوە تەنها ئەوانەن کەهاتووچۆی سەنتەرەکانی حکومەت دەکەن لەنەخۆشخانەکان و تاقیگەکان خەڵکی زۆری دیکەش هەیە کەدەچنە کلینکە تایبەتەکان نیشانەکانیان وەکو پێویست نییە و کەمە ماینەرە بەڕاستی لەبەرئەوە ناچنە نەخۆشخانەکان و خۆیان تۆمارناکەن و لەماڵەوەن، پێشبینیش دەکەم نەگەینە ڕەمەزان واتە لەدوو هەفتەی ئایندەدا ڕێژەکان زۆر بەرزدەبنەوە".
باسیلەوەشکردووە:" دۆخەکە لەئاستێکدایە هەمان ئاماژەکانی ساڵانی ڕابردووە، ساڵی ڕابردوو نزیکەی لەمکاتانەدا بوو کەشەپۆلی یەکەم هەڵکشانی بەخۆوە دی و بڵاوبوویەوە ئەمەش کەشەپۆلی سێیەمە بەڕاستی هەمان ئاماژەکانی ساڵی ڕابردوو هەن واتە شتێک نییە بڵێین تازەیەو هاتووە لەبەرئەوە هۆکارە سەرەکیەکانی ئەو دوو شتەیە لایەکیان ئەوەیە کەهاوڵاتی ڕێکارە تەندروستییەکان جێبەجێ ناکات لایەنی دووەمیش ئەوەیە کەزۆرجار لەشارەکان و لەئیدارەکان هەریەکەو بەجیا مامەڵەی لەگەڵدا دەکات ئەمە بۆخۆی گرفتە بەڕاستی بێبەرنامەیی نییە بەڵام هەرکەسەو بۆخۆی ئەمەش دەرئەنجامەکەی باش نابێت".