پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، کەسێکیان دوای ئەنجامدانی شەش تاوانی دزیکردن دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردووەتەوە:" بەشی پۆلیسی دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ف.ع.ا) تەمەن (25ساڵ) دانیشتووی کۆمەڵگای شاوێس، دەستگیرکرد، کە شەش دزیی جۆراوجۆری لە چەندین شوێنی جیاواز ئەنجام دابوو".
ئاشکراشیکردووە:"تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، پێشتر پێشینەی تاوانی هەبووە، بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، بەند کرا و درایە دادگا".