سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رەتیدەکاتەوە، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ خوێندنکاران و مامۆستایانی زانکۆکە خوێندن بوەستێ، ئاشکراشیکرد، بەگوێرەی ئەنجامی پشکنینەکان شێوازی خوێندنکە گۆڕانکاری تێدا دەکەین.
رەزا حەسەن، سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"ئەمڕۆ بە سوپاسەوە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی تیمێکیان بۆ ناردووین بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر حاڵەتێکدا ئامارێکمان لەبەردەستدا بێت".
باسیلەوەشکرد:"سیستەمی ئاوێتە سیستەمێکی سەرکەوتوو بوو کە پێشتر گرتمانە بەر، هەتا ئەگەر نەخۆشییەکە بەرزبێتەوە دەوام ناوەستێنین و زۆرێکی سیستەمەکەمان دەکەینەوە بە ئاوێتە.