وەزیری تەندروستی باسی جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ دەکات

کوردستان 29/03/2021

Alternate Text

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەر لەوەی بگەنە بڕیاری جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ، هەندێک رێكکاری دیکە هەن بیگرنەبەر و نایانەوێت رێککارەکان کاریگەری لەسەر گوزەرانی خەڵک هەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند:" پێش ئەوەی بگەینە بڕیاری جێبەجێکردنی قەدەغەی ھاتوچۆ، رێکكاری دیكە ھەن بیگرنەبەر، لە سەرەتادا رێکكارەكان توندتردەكرێن و دەمانەوێت رێکكارەكان كاریگەری لەسەر كار و گوزەرانی خەڵك نەبێت".

ناوبراو راشیگەیاند:" راسپاردە و پێشنیازەكانمان دەبەینە نێو کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و ھەندێك لە پارێزگاكان دەستیانکردووە بە توندکردنەوەی رێککارەکان و بڕیاری نوێیان داوە".

لە دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم ٩٢٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٢٩٨ چاکبوون و ١١ حاڵەتی گیانلەدەستدان بەو پەتایە تۆمارکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا