دوو کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کرانە ئامانج

عێراق 29/03/2021

Alternate Text

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دوو پارێزگای باشوری عێراق کرانە ئامانج.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەووە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای زیقار بۆمبێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقییەوە، لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلەکە سوتا".

هاوکات، ئاماژە بەوەشکراوە:" لە باشوری پارێزگای بابلیش بۆمبێکی دیکەی چێندراو بە کاروانێکی دیکەی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تەقییەوە".

ماوەیەکە لە پارێزگاکانی باشوری عێراق بەردەوام هێرشدەکرێتەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پاڵپشتی لۆجیستی دەگوازنە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا