پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، سێ کەس بە تۆمەتی دزینی دوو ماتۆڕسکیل دەستگیرکران و دانیان بە تاوانەکەیانداناوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردووەتەوە:" لە ئەنجامی سکاڵای چەند هاوڵاتییەکی ناحیەی رزگاری و قەزای کەلار لەبارەی دزرانی ماتۆڕسکیلەکانیان، دوای لێکۆڵینەوە و سود وەرگرتن لە کامێرای چاودێری، توانرا سێ کەس بەو تۆمەتە دەستگیر بکرێن".
ئاماژە بەوەشکراوە:" لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە ماتۆڕسکیلێکیان لەناحیەی رزگاری و دانەیەکی دیکەشیان لەنێو بازاڕی کەلار دزیوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو:" تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر و بە پێی ماددەی ٤٤٦ی یاسای سزادانی عێراقی بەندکراون".