سارا ئۆباما، داپیری باراک ئۆباما، سەرۆکی
پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا لە وڵاتی کینیا کۆچی دواییکرد.
وێستگەی "CapitalFM" رایگەیاند:" سارا ئۆباما
کە ژنی سێیەمی باپیری ئۆبامایە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە لە تەمەنی ٩٩
ساڵی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کیسۆمۆ لە وڵاتی کینیا کۆچی دواییکرد".
باراک ئۆباما یەکەم سەرۆکی ئەمریکابووە کە بەڕەچەڵەک ئەفریقییە و ٤٤مین
سەرۆکی ئەو وڵاتەیە، کە لە ساڵی ٢٠٠٩ تاوەکو ٢٠١٧ دەسەڵاتەکانی کۆشکی سپی
لەدەستدابووە.