بۆچی لە یاری نێوان بورتوگال و سڕبیا سیستەمی ڤار بەکارنەهێندرا؟

وەرزش 29/03/2021

Alternate Text

هەژمارنەکردنی گۆڵێکی رۆناڵدۆ لە کۆتاییەکانی یاری دوێنێی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سڕبیا پرسیارێکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا کە بۆچی سیستەمی ڤار لە یارییەکە بەکارنەهێندرا.

رۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا سەبارەت بە هۆکاری بەکارنەهێنانی سیستەمی ڤار لە یاری دوێنێی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سڕبیا ئاشکرایکردووە:" زۆربەی ئەو یاریگایانەی یارییەکانی خولی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەری تێیدا بەڕێودەچیت، بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ڤار ئامادەنەکراون". ئاماژە بەوەشکراوە:"

یەکێتی توپی پێی ئەورەپا پێی وابووە کە بەکارهێنانی ئەو سیستەمە لە بەشێک لە یاریگاکان و بەکارنەهێنانی لە بەشێکی دیکەی یاریگاکان دادپەروەرانە نییە، بۆیە بڕیاردا سیستەمی ڤار بۆ هیچ خولێکی پاڵاوتن بەکارنەهێندرێت. یاری دوێنێی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی پورتوگال و سڕیبا بە تۆمارکردنی دوو گوڵ لایەن هەردوو یانەکەوە کۆتایی هات.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا