لە سلێمانی حەوت شوێنی گەشتیاری داخران

کوردستان 29/03/2021

Alternate Text

لەئەنجامی پابەندنەبوون بەمەرج و رێنمایەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، حەوت شوێنی گەشتیاری لەلایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکەوە داخران.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بڵاویکردەوە:" بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکان و ئاگادارکردنەوەیان بۆ چەند جارێک، حەوت شوێنی گەشتیاری لە هاوێنەهەواری سەرچنار و سەیرانگای چەق چەق داخران، کە لە هەریەکە لە رێستۆرانت، خواردن و خوارنەوە، فرۆشگای سەرمەستی و کەپری حەوانەوە پێکهاتبوون ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" هەریەکە لەو حەوت خاوەن مۆڵەتە چەند جارێک ئاگادارکرابوونەوە بۆ جێبەجێکردنی مەرج و ڕێنمایەکان، بەڵام لە بەدواداچوونی لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی پابەندی تەواو بەدی نەکراوە، بەوهۆیەوە ئەو شوێنانە داخران و خاوەنەکانیشیان رووبەڕووی سزای یاسایی کرانەوە ".






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا