وا بڕیارە
هێزەکانی هاوپەیمانان رۆژی پێنجشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکان بداتە وەزارەتی
پێشمەرگە.
دەیڤد ولیام،
لە سەنتەری هاوئاهەنگی هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕووداوی راگەیاندووە:"
هێزەکانی هاوپەیمانان ڕۆژی ١-٤ سێ موچەکەی لیوا هاوبەشەکان دەداتە وەزارەتی
پێشمەرگە".
هاوکات،
سەرچاوەیەکی تایبەت لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە بە BMC راگەیاند:" تا ئێستا
هێزەکانی هاوپەیمانان هیچ شتێکی لەو شێوەیەیان بە فەرمی بە وەزارەتی پێشمەرگە
نەوتووە و وا بڕیارە سبەی وەفدێکی تایبەتی هاوپەیمانان بگاتە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ
قسەکردن لەبارەی پێدانی سێ مووچەکە".