Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

چەمچەماڵ.. گوێدرێژێک قەپ لە منداڵێک دەگرێت

کوردستان

پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لە قەزای چەمچەماڵ گوێدرێژێک قەپ لە گوێی مندالێک دەگرێت و بە تەواوی لێی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئازاری ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند:" دوای ئەوەی بەهۆی رووداوێکەوە گوێی چەپی منداڵێک بەتەواوی بڕابوو، دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆکرا.

لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە:" لەوبارەیەوە دکتۆر هێرش سەید گوڵ شێخانی، پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،کە بەهاوکاری تەواوی ستافی هۆڵێ نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە ڕوونیکردەوە ،کە منداڵەکە کوڕێکی تەمەن ١٠ ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵە کاتێک گەیەنرایە نەخۆشخانە دۆخی زۆر خراپ و مەترسیدار بوو بەهۆی ئەوەی (گوێدرێژێک) قەپی لێدابوو گوێی چەپی بەتەواوی بڕیبوو و لێبوبوەوە پێشتر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە هەموو فریاگوزراییە سەرەتاییەکانی بۆ کراوە".

ئەوەشهاتووە:" دواتر لەهۆڵی نەشتەرگەری دەستبەجێ هەڵساین بە ئەنجاندانی نەشتەرگەری بۆ مناڵەکە ،نەشتەرگەرییەکەی (٣) کاتژمێری خایاند ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP