بەهۆی کێشەیەکەوە توونێلی دەربەندیخان داخراوە
بە هۆی شۆرتی
کارەباوە ماوەی دوو کاتژمێرە توونێلی دەربەندیخان داخراوە.
ئەمڕۆ
دووشەممە ٢٩ی ئازار، کامیل نەجمەدین، رێپێدراوی هاتوچۆ رایگەیاندووە:" ماوەی
دوو کاتژمێرە توونێلی دەربەندیخان بەهۆی شۆرتی کارەباوە هاتوچۆ تێیدا
راگیراوە".
ئەوەشی
راگەیاندووە:" شۆرتەکە هیچ زیانێکی نەبووە و تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کارەبا
لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان".