یەکەم کەس لە هەولێر ڤاکسینی ئەسترازێنیکای وەرگرت

کوردستان 29/03/2021

Alternate Text

تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ بەڕێوەبەری تەندروستی دەشتی هەولێر وەک یەکەم کەس ڤاکسینی ئەسترازێنیکای وەرگرت.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئازار، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دەشتی هەولێر رایگەیاند:" لە بنکەی تەندروستی بنەسڵاوەدا دەستکراوە بە پێدانی ڤاکسینی ئەسترازێنکای کۆرۆنا و لە سەرەتاشدا ئەحمەد قادر بەڕێوەبەری تەندروستی دەشتی هەولێر ڤاکسینەکەی وەرگرتووە".

لە راگەیاندراوەکەدا تەندروستی هەولێر داوا لە کارمەندەکانی دەکات کە بەشداری بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا، هەروەها راشیگەیاند:"  هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەشتی هەولێر ڤاکسینەکە وەردەگرن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا