هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی کەسێکیان
دەستگیرکردووە کە پێش چەند رۆژێک لەسەر هۆڕن لێدان تەقەی لە ئۆتۆمبێلێک کردووە و
پاشان هەڵهاتووە".
پۆلیسی سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە
بڵاوکراوەیەککدا ئاماژەی بەوەکردووە:" مەفرەزەکانی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد
کەسێکیان بدەستگیرکردووە کە پێش چەند رۆژێک لەسەر هۆڕن لێدان تەقەی لە ئۆتۆمبێلێک
کردووە و پاشان هەڵهاتووە".
هاوکات باسلەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە
ناوی ( د، خ، ح) و تەمەنی ٢٥ ساڵبووە و لە کاتی دەستگیرکردنەکەیدا دەستگیراوە
بەسەر چەکێکدا، لە ئێستاشدا بەبڕیاری
دادوەر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".