ئەمڕح لیژنە هاوبەشەکانی سەر بە قائیمقامیەتی سلێمانی کافتریای کلاسیۆی داخست.
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی ئازار، قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند:" له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تانجه‌رۆی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه و به‌هۆی هه‌بونی ژماره‌یه‌ك نه‌وجه‌وان له شوێنه‌كه‌یدا و رێگری نه‌كردن له هاتوچۆكردنیان و پێشكه‌شكردنی نێرگه‌له، لیژنه‌كه كافتریاكانی كلاسیكۆ له ناحیه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی داده‌خات".
لە راگەیندنەکەشدا هاتووە:" یه‌كێكی دیكه له سه‌رپێچییه‌كانی شوێنه‌كه، نه‌بونی مۆڵه‌ته به كاره، مۆڵه‌ت بنه‌مای كاركردنه بۆ هه‌رپیشه‌یه‌ك كه له‌شوێنێكدا ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه پێویسته ئه‌و شوێنه‌ی پیشه‌یه‌كی دیاریكراوی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت مۆڵه‌ت له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان وه‌ربگرێت پاشان ده‌توانێت كاری تێدا بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاریی یاسایی ده‌كه‌نه‌وه".
قائیمقامیەتی سلێمانی روونیشیکردووەتەوە:" بەپێی یاسا، هەر نەوجەوانێک هاتوچۆی هۆڵەکانی بلیارد، کۆفی شۆپی کێشانی نێرگەلە، کافتریا، شوێنەکانی فرۆشتن و پێشکەشکردنی خوردنەوە کحولییەکان، بكات و له‌لایه‌ن خاوه‌نه‌كانیانه‌وه رێگری لێنه‌كرێت، سه‌رپێچییه و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه داده‌خرێن.".