یەکێک لە گۆرانیبێژەکانی ئەمریکا بەهەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەک پێڵاوێکیان بەرهەمهێناوە کە خوێنی مرۆڤ لە درووستکردنیدا بەکارهاتووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سی ئێن ئێن، گۆرانیبێژەکە ناوی لیل ناز ئێکسە و بەهەماهەنی کۆمپانیای MSCHF لە نیویۆرک ئەو پێڵاوەیان درووستکردووە، ئەمەش رووبەڕووی گلەیی و گازندەیەکی زۆری کردونەتەوە.
گۆرانیبێژەکە پێڵاوەکەی بە پێڵاوی شەیتان ناوبردووە، کە ئەستێرەیەکی پێنج چوکڵە و ژمارە ٦٦٦ی لەسەر نەخشێندراوە، کە ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ شەیتان، ئەوەی جێی پرسیاریشە ئەوەیە کە لە دوورستکردنی پێڵاوەکەدا خوێنی مرۆڤ بەکارهاتووە.
لە لێدوانێکی سەرۆکی کۆمپانیاکەدا، لەو بارەیەوە رایگەیاندووە کە ئەو خوێنەی بەکارهاتووە خوێنی کارمەندی کارگەکە بوون، کە بە وتەی خۆی "ئەوان لە پێناو هونەردا خوێنیشیان دەبەخشن".